شانۆگەری هەڵبژاردنی ڕژیم کە بە هەراو هورای زۆرەوە بەڕێوە چوو کۆتایی هات. ئەگەرچی هێشتا وردەکاری ئاکامێکی کە لەپێشدا سەبارەت بە ئاست و سنورەکەی بڕیار درابوو، ڕانەگەیەندراوە، بەڵام نیشانە سەرەتاییەکان باس لەوە دەکەن کە لە رووی پێكهاتهی ئەو کەسانەی کە ناویان دهرچۆه، دەرگا هەر لەسەر هەمان پاژنەی پێشو ئەگەڕێ و ئەم شانۆگەریەش هەر ئەو جۆرەی کە چاوەڕوان دەکرا نەیدەتوانی و ناتوانێ شتێک بگۆڕێت. چاو لە لیستی هەڵبژێردراوانی هەردوو مەجلیس بکەن: هەر هەمان سیماکانی هەمیشەیی دەبینن: بڕیار دهران و رێكخهرانی قەتڵە زنجیرەییەکان، ئەو تیرۆریستە ناسراوانەی کە حوکمی جەلبیان لە بایەگانی دادگاكانی دەوڵەتە رۆژئاواییەکاندا تۆزی لەسەر نیشتوە، سانسۆڕچیە پسپورهكان، دەنگەدەران بە حەقدەستی چوار جار لە خوار هێڵی هەژاری کرێکاران لە شوڕای باڵای کاردا، دژ به ژن ترین مۆرەکانی ڕژیم، ئەشکەنجەگەرانی وەزاڕەتی ئیتلاعات، سادرکونەندەگانی ئەحکامی ئێعدامە بەردەوامەکان لە دەزگای قەزاییدا، ڕانت خۆران و باوکانی ئەو ئاغازادانەی کە لەسەر سەروەتی ملیارد دۆلاری بەرهەمی سیستمی سەرتاپا گەندەڵی ئیداری و ئابووری پاڵکەوتون. ناوی خاوەنانی هەموو ئەو پیشە جێکەوتوانە لە ڕژیمی ئیسلامیدا لەم لیستانەدا کە تا ئێستا وەک ” سەرکەوتوی هەڵبژاردن” ڕاگەیەندراون دەبینی. تەنزێکی تاڵ تر لەوە بوونی نییە، گۆیا خەڵک هاتبنه بەردەم سندوقەکانی دەنگدان، تا بەدەستی خۆیان بێ بهشی خۆیان لە سەرەتایی ترین مافە ئینسانیەکان، هەژاری، بێ کاری و نەخوێندەواری و ئەو ههموو خەسارە کۆمەڵایەتیانەی داوینی گرتون، تەئید بکەن.
قسە لەسەر ئەوە نییە کە چەندە لەخەڵک لەم شانۆگەریە گاڵتەجاڕەدا بەشداریان کردوە، دیارە نابێ بچوک ترین بایەخێک بۆ ئەو ئامارە دهستکردانەی کە ڕاگەیەنەرەکانی رۆژئاواییش تەبلیغاتی بۆدەکەن قایل بیت. ئەوەی سەلمێندراوە ئەوەیە کە زیاتر لە ٥٠ لەسەدی خەڵک سەرەڕای هەموو گوشار و شانتاژەکان و هەڕەشە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەخۆکان، وشیارانە لە چوونە بەرەدەم سندوقەکان و لە دەنگدا خۆیان پاراستوە. بەڵام ژمارەیان هەر چەند بێت، ئەوانەی داوای بایکوتی ئەم شانۆگەریەیان کردوە لە ئێستاوە بە حیسابی ئەو دەنگە وشیارانەی کە نەخراونەتە سندوقە پڕ لە درۆی وتەزویرەکانەوە، سەرکەوتنێکی گەورەیان بەناوی خۆیان تۆمار کردوە. ئەم جەمعیەتە بەرینە وشیار و پێشڕەوە، کە بێ گومان بەردەوام بە ژمارەیانەوە زیاد دەبێت، سەرمایەی ئالوگۆڕەکانی دواتری گۆمەڵگای ئێرانن.
ئیدیعایەکی فریوکارانە، کە بەردەوام دۆپات دەبێتەوە ئەوەیە کە گۆیا به بەڕیوەچونی ئەم شانۆگەریەی ڕژیم بۆخۆی مەشروعیەتی بەدەست هێناوە. لە کۆمەڵاگایەکدا کە ئازادی ئەحزاب، ئازادی پێکهێنانی ڕیکخراوی کۆمەڵایەتی و مەدەنی، ئازادی مانگرتن و خۆپیشاندان، ئازادی بیروباوهر، تەنانەت ئازادی پۆشین، بوونی نییە بە چ ڕویەکەوە كهسێك دەتوانن باس لە ئازادی ههڵبژاردن بکات؟ لە فیلتێرەکان تێپهر بوون بۆ پرۆسەی هەڵبژاردنەوە بیگرە، کە تەنانەت ژمارەیەک لەو کەسانەی گوێ لە مستی ڕژیمیشن لێی دهرچوون، تا توند بوونەوەی فەزای ئەمنیەتی کۆمەڵگا، لە گرتنی هەڵسوڕاوانی سیاسی و کۆمەڵایەتیەوە تا دهگات به درێژەی ناڕازایەتی کرێکاری، لە داخستنی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە بگرە تا کۆکردنەوەی ماهوارەکان، لە پەرەسەندنی هەژاری و بێ کاریهوه گرتویەتی تا نهفرهت و بێزاری لاوان لهو رژیمه، هەموویان دهسهلاتێكمان پێ دهناسێنن کە لە سێبەری خۆشی دەترسێ و بهردهوام تیغی ئاخێزە جەماوەریەکان بەسەر خۆیەوە هەست پێدەکات. سەرەڕای بەکارهێنانی ئەم هەموو گوشار و شگردی فریوکارانە و ئێقداماتی ڕیاکارانەیە، بە ملیۆن کەس لە واجدانی شەرایەتی دەنگدان نەچوونە بەردەم سندوقەکانی دەنگدان و بەکردەوە ” نا ” یان بە حاکمیەتە وت.
ئەوانەی کە لە سندوقەکانی دەنگدان سەر دەردێنن، ناتوانن هێمای رهوایی دان به ڕژیمی ئیسلامی بن. ئەوان هەمان ئەو کەسانەن کە لە ماوەی ٣٧ ساڵی ڕابرودا کۆمەڵگای ئێرانیان لەباری ئابووریەوە دواکەتو گەندەڵ، لە باری سیاسیەوە نا سەقامگیر و ئیستبداد لێداراو، لەباری کۆمەڵایەتیەوە وێران، تەحویلی داهاتو داوە. لەسەر ئەم بنەمایە کام لۆژیک قەبوڵی دەکات کە وەها ڕژیمێک بە بەڕیوەبردنی هەڵبژاردنێکی فەرمایشی، کە تێیدا هیچ چەشنە ئازادیەکی هەڵبژاردن بوونی نەبوو، دەتوانێ مەشروعیەتی جەماوەری بەدەست بێنێ و لەم ڕێگایەوە له چارهنووسی چارهههڵنهگری له دهست راپهڕینی سبەی رۆژی هەژاران بپارێزێ؟ به کام لۆژیک ئاوا ڕژیمێک دەتوانێ لە ژنانێک کە بەڕەسمی و قانونی وەک ئینسانی پلە دووی کۆمەڵگە حیسابیان بۆ دەکات، مەشروعیەت بەدەست بێنێ و لە بەرانبەر و توڕەیی و بێزاری ئەواندا هەست بە ئەمنیەت بکات؟ لەسەر بنەمای کام مەنتیق لاوانی بێکار و سوکایەتی پێکراو دەتوانن لە دژایەتی ئەم ڕژیمە دەست هەڵگرن، و لەسەر بنەمای کام لۆژیک کرێکارانی چەوساوە دەتوانن بە باردۆخی فەلاکەتباری ژیانی خۆیان لەژێر حاکمیەتی ئەم ڕژیمەدا ڕازی بن و ئاوا ڕژیمێک بە وەها بەناو هەڵبژاردنێکەوە بە هی خۆیان بزانن؟ ئاشکرایە کە بەملیۆن کەس لە خەڵکی ئازادی خواز بە نەچوون و بەشداری نەکردن لە شانۆگەری هەڵبژاردنی ڕژیمی ئیسلامیدا نیشانیاندا کە لە هەموو کاتێک زیاتر سەودای ڕوخاندنی کوللیەتی نیزامی ئیسلامیان لەسەردایە؛ سەودایەک کە ڕەنگە درەنگ و زوویی هەبێت، بەڵام بە دڵنیاییەوە چار هەڵنەگرە.