دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە پەیامێکدا سەبارەت بە دۆخی عێراق و هەنگاوەکانی عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، هەڵوێستی وڵاتەکەی خستەڕوو و پاڵپشتیی خۆی بۆ دەربڕی. دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند کە پشتیوانی لە هەوڵەکانی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات بۆ ، ڕاگرتنی بەقاچاخبردنی نەوتی عێراق، کۆتاییهێنان بە گەندەڵی، و کۆنترۆڵکردنی خاڵە سنوریەکان لەلایەن دەوڵەتەوە.
