کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سەپاندنی سزای بەندکران بەسەر دوو هاووڵاتیی بەهاییدا لە ئیسفەهان

سەپاندنی سزای بەندکران بەسەر دوو هاووڵاتیی بەهاییدا لە ئیسفەهان

نەوید تەشکەر و هاوسەرەکەی، ئیلهام خەلس ئەردەستانی، دوو هاووڵاتیی بەهایی دانیشتووی بەهارستانی ئیسفەهان، لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە بە تۆمەتی چالاکیی ئایینی و پەروەردەیی، سەرجەم بە ٣ ساڵ و ١١ مانگ زیندانی تەعزیری و دەستبەسەرداگرتنی مۆبایلەکانیان مەحکووم کران.
بەپێی بڕیاری دادگای شۆڕش، نەوید تەشکەر بە تۆمەتی «چالاکیی پڕوپاگەندە و لادان لە شەریعەتی ئیسلام لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی ئایینی بەهایی» سزای ٣ ساڵ زیندانی تەعزیریی بەسەردا سەپێندراوە.