سەرلەبەیانیی رۆژی چوارشەممە ٤ی سەرماوەز، ژمارەیەک لە هاووڵاتییان و بنەماڵەی بەندکراوانی سیاسی لە بەردەم گرتووخانەی قزڵحەساری کەرەج گردبوونەوە.
ئەم گردبوونەوەیە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە دەرکردنی حوکمی لەسێدارەدان بۆ هەردوو بەندکراوی سیاسی، میلاد ئەرموون و نەوید نەجاران بەڕێوە چوو. بەشداربووان، وێڕای شەرمەزارکردنی بڕیارەکانی دەزگای دادوەری، داوایان کرد جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانی ئەم دوو بەندکراوە سیاسییە دەستبەجێ ڕابگیرێت.
