یەحیا سەریع، وتەبێژی سەربازیی حوسییەکانی یەمەن، ڕایگەیاند کە هێرشیان کردووەتە سەر پاڵاوگەی نەوتی «ڕاس تەنورە» و ناوەندی دارایی شا عەبدوڵڵا لە ڕیاز، هەروەها بانگەشەی ئەوەی کرد کە هێرشەکەی سەر پاڵاوگەی ڕاس تەنورە بووەتە هۆی کەوتنەوەی ئاگر.
لە بەرامبەردا، هاوپەیمانیی عەرەبی بە سەرۆکایەتیی سعوودیە ڕایگەیاند کە حەوت فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە تێکشکاندووە. هاوپەیمانییەکە ئاماژەی بەوەش کرد، بەپێی هەڵسەنگاندنە سەرەتایییەکان، کەوتنەخوارەوەی پاشماوەی ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە لە ناوچەی ڕاس تەنورە هیچ زیانێکی گیانیی لێ نەکەوتووەتەوە.
