کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

. بڵاوەپێکردنی یەکەکانی سوپای پاسداران لە چەند شارێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

بڵاوەپێکردنی یەکەکانی سوپای پاسداران لە چەند شارێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا، سوپای پاسداران جێگیرکردنی یەکەکانی کۆماندۆ و درۆنی خۆی لە شارەکانی سەردەشت، مەریوان، کامیاران، ڕوانسەر و جوانڕۆ بە شێوەیەکی بەرچاو پەرە پێداوە.
بەپێی سەرچاوە ناوخۆیییەکان، ئەرکی ئەم هێزانە بریتییە لە دۆزینەوە و ئەنجامدانی هێرشی تۆپخانەیی و درۆنی بۆ سەر پێگە و جووڵەی حیزبە ئۆپۆزیسیۆنە کوردییەکان لە ناوچە سنوورییەکان و بەرزایییەکانی کێوی شاهۆ.