لە چوارچێوەی بڕیارەکانی حکوومەتی فیدراڵیی عێراق بۆ داخستنی دەروازە سنوورییە نافەرمییەکان، بازاڕچەی سنووریی پێشتە لە پارێزگای هەڵەبجە و بازاڕچەی شێخ سەڵە لە سەلاسی باوەجانی داخران.
ئاژانسی هەواڵی فەرمیی عێراق بڵاوی کردەوە کە هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئەم وڵاتە، دەروازەی سنووریی پێشتەیان لەسەر سنووری ئێران داخستووە. بە وتەی سەرچاوە ناوخۆیییەکان، تا ئێستا وردەکاریی زیاتر سەبارەت بە هۆکار و ماوەی داخستنی ئەم دەروازانە نەخراوەتە ڕوو.
