دانیشتووانی ناوچەی شەروێنە سەر بە شاری جوانڕۆ، ناڕەزایەتییان دەربڕی بەرامبەر بە چالاکییەکانی کارگەیەکی وردکردنەوەی بەرد لە سنوورەکەیاندا.
دانیشتووانی ناوچەکە ئاماژە بەوە دەکەن کە کارکردنی ئەم کارگەیە ژینگەی شەروێنەی بە تەواوی پیس کردووە و کاریگەرییەکی نەرێنیی لەسەر ژیانی ڕۆژانەیان دروست کردووە.
