کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سەپاندنی سزای بەندکران بەسەر هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بانەدا

سەپاندنی سزای بەندکران بەسەر هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بانەدا 1

هێمن خورشیدی، هاووڵاتیی تەمەن ٣٠ ساڵی کورد و خەڵکی شارستانی بانە کە ساڵی ڕابردوو دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن دادگای ئەم شارەوە سزای کۆی ٢ ساڵ و ٣ مانگ بەندکرانی تەعزیریی بەسەردا سەپێنرا.

هێمن خورشیدی بە تۆمەتی «کۆبوونەوە و تەبانی بۆ ئەنجامدانی تاوان دژی ئاسایشی ناوخۆ و دەرەوە» بە ٢ ساڵ بەندکرانی تەعزیری و بە تۆمەتی «چالاکیی پڕوپاگەندەیی دژی نیزام» بە ٣ مانگ بەندکرانی تەعزیری مەحکووم کراوە.