کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

لەسێدارەدانی سێ بەندکراو لە گرتووخانەی ناوەندیی قوم

لەسێدارەدانی سێ بەندکراو لە گرتووخانەی ناوەندیی قوم 1

سزای لەسێدارەدانی سێ بەندکراو بە ناوەکانی موحسین قەیدەرلی، عەزیزمحەممەد تەیمووری و بێهنام دەروێشی، کە پێشتر بە تۆمەتەکانی پەیوەندیدار بە «ماددەی هۆشبەر» و «کوشتنی بەئەنقەست» سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو، لە گرتووخانەی ناوەندیی قوم جێبەجێ کرا.
ئەو بەندکراوانە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا بەو تۆمەتانە دەستبەسەر کرابوون و لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندرابوو، کە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا حوکمەکەیان جێبەجێ کراوە.