بەپێی ڕاپۆرتەکان، سێ ئەندامی بنەماڵەی سپیدە قولیان، چالاکی مەدەنی و بەندکراوی سیاسیی پێشوو، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.
ئەو سێ کەسە کە بریتین لە «خوداڕەحم، مەهدی و تەهورا قولیان»، ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی خەزەڵوەر لە ئەنجامی هەڵکوتانە سەر ماڵەکەیان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر و بەرەو شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون. سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ناوەندە ئەمنییەکان بە بنەماڵەکەیان ڕاگەیاندووە تا کاتێک سپیدە قولیان خۆی ڕادەستی یەکێک لە گرتووخانە ئەمنییەکان نەکات، ئەندامانی بنەماڵەکەی ئازاد ناکرێن.
