بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی ئۆپەراسیۆنە دەریاییەکانی بەریتانیا، کەشتییەکی نەوتهەڵگر لە کاتی تێپەڕین بە گەرووی هورمزدا کراوەتە ئامانج.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، بەهۆی هێرشەکەوە ژووری بزوێنەری کەشتییەکە تووشی زیان بووە و کەشتییەکە لە جووڵە کەوتووە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لە دەستەی کەشتییەکە نەکەوتووەتەوە.
