ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی خەزەڵوەر، کۆمەڵێک لە گەنجانی بێکاری گەچساران بۆ دووەم ڕۆژی لەسەریەک، بە داخستنی ڕێگای سەرەکیی پترۆپاڵاوگەی ئەو شارە گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد.
پێشتر بەرپرسانی پەیوەندیدار بەڵێنی جێبەجێکردنی داواکارییەکانیانیان دابوو، بەڵام بەهۆی جێبەجێنەکردنی بەڵێنەکان، ئەو گەنجانە سەرلەنوێ و بە شێوازێکی بەرفراوانتر دەستیان بە ناڕەزایەتییەکانیان کردووەتەوە.
