ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی خەزەڵوەر، کرێکارانی کۆمپانیای کاربۆناتی سۆدیۆمی کاوە لە شاری فیرووزئاباد، لەبەردەم دەروازەی سەرەکیی کۆمەڵگاکەدا گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان ساز کرد.
کرێکارە ناڕازییەکان داوای باشترکردنی بژێویی ژیانیان و بەدەنگەوەهاتنی بەرپرسان بۆ داواکارییەکانیان دەکەن، هەروەها جەختیان لەوە کردەوە کە بەهۆی کێشە داراییەکانەوە چیتر توانای دابینکردنی پێداویستییە سەرەکییەکانی خێزانەکانیان نەماوە
