بەپێی ڕاپۆرتەکان، «کەمال مەسعوودی»، هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد، دوای ئامادەبوونی لە دادگای ئەو شارە، دەستبەسەر کرا و بۆ تێپەڕاندنی ماوەی سزاکەی ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی مەهاباد کرا.
ئەم هاووڵاتییە پێشتر لە ڕێبەندانی ساڵی ١٤٠٣دا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو و دواتر بە دانانی بارمتەی قورس بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو. ناوبراو لە دانیشتنی دادگادا لە مانگی گەلاوێژی ئەمساڵدا، بە تۆمەتی «پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی» سزای پێنج مانگ زیندانی تەعزیریی بەسەردا سەپێندرابوو.
