کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیانلەدەستدانی هاووڵاتییەکی بەلووچ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکان

گیانلەدەستدانی هاووڵاتییەکی بەلووچ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکان

بەپێی ڕاپۆرتەکان، هاووڵاتییەکی بەلووچ لە کاتی هاتووچۆدا لە ناوچەی «نەهبەندان» کەوتە بەر دەستڕێژی گوللـەی هێزە ئەمنییەکان و دەستبەجێ گیانی لەدەست دا.
ئەم هاووڵاتییە ناوی «عەبدولباست نوتی‌زێهی»یە و بەبێ هیچ هۆشدارییەکی پێشوەختە و بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک کراوەتە ئامانج. سەرچاوەکان ڕایانگەیاندووە کە بنەماڵەکەی دوای دوو ڕۆژ لە بەدواداچوونی بەردەوام، لە گیانلەدەستدانی کوڕەکەیان ئاگادار کراونەتەوە.