سێ کەس لە دەستبەسەرکراوانی شەپۆلی ناڕەزایەتییەکان لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندرا.
ئەم سێ هاووڵاتییە بە ناوەکانی «حوسێن پەروین»، «ئەمیرحوسێن غوڵامشاهی» و «حوسێن جەعفەری»، لە دۆسیەیەکی هاوبەشدا و بە تۆمەتی «هاوکاری لەگەڵ وڵاتانی دژبەر»، لەلایەن لقی ٢٣ی دادگای شۆڕشی تارانەوە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندراوە. لە ئێستادا ناوبراوان لە گرتووخانەی قزڵحەساری کەرەجدا ڕاگیراون.
