بەپێی نوێترین زانیارییەکان، سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە ٥ مانگ (زیاتر لە ١٦٥ ڕۆژ) بەسەر دەستبەسەرکردنی «پارسا نەجەفی»، گەنجی تەمەن ١٩ ساڵی دانیشتووی شاری ئیسفەهان، هێشتا چارەنووسی لە ناڕوونیدا ماوەتەوە.
پارسا نەجەفی لە ١٦ی جۆزەرداندا لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا و بۆ زیندانی دەستگردی ئیسفەهان گوازرایەوە؛ لەو کاتەوە تا ئێستا لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری سەربەخۆ، چاوپێکەوتن و پەیوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.
