کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

هێرشی درۆنیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەرێمی کوردستان

هێرشی درۆنیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممەدا، سوپای پاسدارانی ئێران دووجار بە درۆن بنکە و بارەگاکانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی لە ناو خاکی هەرێمی کوردستان کردووەتە ئامانج.
بەپێی دوایین زانیارییەکان، لەو دوو ڕۆژەدا بارەگاکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە ناوچەکانی «سوورداش» و «دۆڵی ئالانە» بۆردومان کراون، بەڵام هێرشەکان هیچ زیانێکی گیانییان لێ نەکەوتووەتەوە.