کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سوپای پاسداران هاتووچۆی بەرەو کوێستانی شاهۆ قەدەغە کرد

سوپای پاسداران هاتووچۆی بەرەو کوێستانی شاهۆ قەدەغە کرد 1

سوپای پاسداران بە بیانووی بەڕێوەبردنی مانۆڕی سەربازی، هەموو جۆرە هاتووچۆیەکی بەرەو کوێستانی شاهۆ لە سنووری شاری ڕوانسەرەوە تا کۆتایی مانگی خەزەڵوەر قەدەغە کرد.
ژمارەیەک لە دانیشتووانی گوندەکانی دەوروبەری شاهۆ لە سنووری ڕوانسەر، بە «تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان»یان ڕاگەیاندووە کە ڕۆژی یەکشەممە، ٢٤ی خەزەڵوەر، سوپای پاسداران لە ڕێگەی ئەنجوومەن و ڕیشسپییانی ئەو گوندانەوە خەڵکی ئاگادار کردووەتەوە کە سوپای پاسدارانی جوانڕۆ تا کۆتایی مانگی خەزەڵوەر لە کوێستانی شاهۆ مانۆڕی سەربازی ئەنجام دەدات؛ بۆیە هەموو جۆرە هاتووچۆیەک لەو ناوچەیەدا بە تەواوی قەدەغەیە.