کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیانلەدەستدانی دوو هاووڵاتیی بەلووچ بە دەستڕێژی گوللـەی هێزە ئەمنییەکان

گیانلەدەستدانی دوو هاووڵاتیی بەلووچ بە دەستڕێژی گوللـەی هێزە ئەمنییەکان

دوو هاووڵاتیی بەلووچ، خەڵکی ناوچەی «ئێرانگان»ی سەر بە شارۆچکەی خاش، بە ناوەکانی «محی‌الدین مارەندگانی» و «ئارەش جەمالزەهی»، بەیانیی زووی یەکشەممە بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی گوللـەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، گیانیان لەدەست دا.
ئەم دوو هاووڵاتییە لە کاتی هاتووچۆ لە شارۆچکەی خاش بەرەو ناوچەی ئێرانگان، لەسەر ڕێگەکەیان کەوتوونەتە بۆسەی هێزە ئەمنییەکانەوە و بەبێ هیچ ئاگادارکردنەوە و ڕاگرتنێکی پێشوەختە، تەقەی ڕاستەوخۆیان لێ کراوە.