کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشینانی دەستەبەری کۆمەڵایەتی لە چەند شارێکی ئێران

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشینانی دەستەبەری کۆمەڵایەتی لە چەند

دوێنێ یەکشەممە، ژمارەیەک لە خانەنشینانی ڕێکخراوی دەستەبەری کۆمەڵایەتی لە شارەکانی شووش، ڕەشت، کرماشان و ئەهواز، لەبەردەم نووسینگەکانی ئەم ڕێکخراوەدا گردبوونەوەی ناڕەزایەتییان ئەنجام دا.
هاوسەنگکردنی مووچە، بەرزکردنەوەی بڕی خانەنشینی بەگوێرەی تێچووی ڕاستەقینەی ژیان، دەرهێنانی ڕێکخراوی دەستەبەری کۆمەڵایەتی لە هەژموونی تاکڕەوانەی دەوڵەت، چارەسەرکردنی کێشەی بیمەی تەواوکەری تەندروستی، و جێبەجێکردنی ماددەی ٥٤ی یاسای دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاریی تەندروستیی بێبەرامبەر، لە داواکارییە سەرەکییەکانی ئەم خانەنشینانە بوون.