سیامەک سادقی چەهرازی، هاووڵاتیی لوڕی بەختیاری، چالاکوانی پیشەییی مامۆستایان و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی کانوونی سەندیکاییی مامۆستایانی پارێزگای خووزستان، لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئەهوازەوە بە تۆمەتی ئەمنی، سزای ٧ ساڵ و ٦ مانگ و یەک ڕۆژ زیندانی تەعزیریی بەسەردا سەپێندرا.
ناوبراو پێشتر لەلایەن هەمان دادگاوە بە کۆی گشتیی ٢١ ساڵ و ٣ مانگ و ٢ ڕۆژ زیندان مەحکووم کرابوو، بەڵام دوای پێداچوونەوە و کەمکردنەوەی سزاکە، ماوەی حوکمەکەی بۆ ٧ ساڵ و ٦ مانگ و یەک ڕۆژ کەم کرایەوە.
