کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

وەزارەتی ناوخۆی بەحرەین هۆشداریی لە مەترسییەک دا

وەزارەتی ناوخۆی بەحرەین هۆشداریی لە مەترسییەک دا 1

وەزارەتی ناوخۆی بەحرەین بەیانیی ئەمڕۆ، لە ڕێگەی دەرکردنی ئاگادارییەکەوە سەبارەت بە بوونی مەترسییەک ، داوای لە سەرجەم هاووڵاتییان و دانیشتووانی وڵاتەکەی کرد کە وێڕای پاراستنی هێمنی و ئارامییان، پەنا بۆ نزیکترین شوێنی پارێزراو ببەن.
هاوکات لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ئەم هۆشدارییە، ڕاپۆرتەکان ئاماژەیان بە لێدانی زەنگی مەترسی لە ناوچە جیاجیاکانی بەحرەین کردووە. وەزارەتی ناوخۆی ئەو وڵاتە داوای لە خەڵک کردووە لەپێناو پاراستنی سەلامەتیی خۆیاندا، بەتەواوی پێڕەوی لە ڕێنماییە فەرمییەکان بکەن. ئەم هۆشدارییە لە کاتێکدا دەردەچێت کە گرژییە سەربازییەکان لە کەنداوی عەرەبی/فارس ڕوویان لە زیادبوون کردووە و مەترسیی فراوانبوونی شەڕ لە ناوچەکەدا گەیشتووەتە ئاستێکی باڵا.