وەزیرانی کاروباری دەرەوەی وڵاتانی گرووپی حەوت، نیگەرانیی خۆیان لەبارەی مەترسییەکانی پلانی ئێران بۆ ئەنجامدانی هێرش دژی خاک و هاووڵاتییانیان خستەڕوو.
وەزیرانی دەرەوەی گرووپی حەوت لە بەیاننامەیەکدا پاش کۆبوونەوەکەیان لە پاریس، جەختیان لە گرنگیی پاراستنی هاووڵاتییان و دامەزراوە مەدەنییەکان کردەوە. هاوکات داوایان لە ئێران کرد پابەندی بەڵێنەکانی بێت و هێرشە بەردەوامەکانی بۆ سەر کەشتییە مەدەنییەکان لە گەرووی هورمز ڕابگرێت. لە بەیاننامەکەدا پشتیوانی لە ئۆپەراسیۆنە بەرگرییەکانی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) لە گەرووی هورمز کرا، و ئاماژە بەوەش درا کە دەستپێشخەرییە بەرگرییەکە بە سەرۆکایەتیی فەرەنسا و بەریتانیا، دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ دەستپێکردنەوەی هاتوچۆی ئاسایی لە گەرووەکەدا
