سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە چوار مانگ بەسەر دەستبەسەرکردنی فاتیمە جامی، هاووڵاتیی دانیشتووی گورگان، ناوبراو هێشتا بەبێ یەکلابوونەوەی دۆسیەکەی لە زیندانی ئەم شارەدا ڕاگیراوە.
بەپێی دوایین زانیارییەکان، سەرچاوەیەکی ئاگادار و نزیک لە بنەماڵەکەی ڕایگەیاندووە کە سەرەڕای تێپەڕبوونی ١٣٥ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکردنیدا، هێشتا چارەنووسی نادیارە و لێپرسینەوە لێی بێ ئەنجام ماوەتەوە.
