کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گردبوونەوەی ناڕەزایەتیی کارمەندانی کۆمپانیای کارەبای هەرێمیی ئیسفەهان

گردبوونەوەی ناڕەزایەتیی کارمەندانی کۆمپانیای کارەبای هەرێمیی ئیسفەهان

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠ی خەزەڵوەر، ژمارەیەک لە کارمەندانی کۆمپانیای کارەبای هەرێمیی ئیسفەهان لە بەردەم بینای کۆمپانیاکە لە ناوچەی چارباغی ئەو شارە گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان ساز کرد.
ئەم گردبوونەوەیە لە ناڕەزایەتی بەرامبەر بە جیاکاری لە پێدانی مووچە و ئیمتیازاتەکان بەراورد بە کارمەندانی فەرمی ئەنجام دراوە، و بەشداربووان داوای یەکسانکردنی مووچە و دەستکەوتە داراییەکانیان دەکرد.