بەڕێوەبەری گشتیی پزیشکیی دادوەریی پارێزگای لوڕستان ڕایگەیاند کە لە ماوەی ٦ مانگی ڕابردوودا، ٢٥٣ کەس لە سنووری ئەم پارێزگایەدا بەهۆی ڕووداوەکانی هاتوچۆوە گیانیان لەدەست داوە و هەزاران کەسی دیکەش بریندار بوون.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠ی خەزەڵوەری ١٤٠٥، محەممەدڕەزا فارسینەژاد بە ئاماژەدان بە ئامارەکان ڕوونی کردەوە کە لە کۆی ئەو ٢٥٣ قوربانییە، ٢٥ کەسیان لە ناو شارەکان، ١٨٩ کەسیان لە ڕێگاکانی دەرەوەی شار و ٣٥ کەسیش لە ڕێگاکانی گوندەکاندا گیانیان لەدەست داوە. هەروەها سەبارەت بە برینداران ئاشکرای کرد کە لەو ماوەیەدا، ٦ هەزار و ١٣٠ کەس لە سنووری پارێزگاکەدا بریندار بوون.
