حوسییەکانی لە یەمەن، ڕۆژی شەممە ١٦ی خەزەڵوەر، ڕایانگەیاند کە شەش ئۆپەراسیۆنی سەربازییان بە بەکارهێنانی مووشەکی بالیستیک، مووشەکی کرووز و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن)، دژی دامەزراوە نەوتی و ئامانجە سەربازییەکان لە عەرەبستانی سعوودی و یەمەن ئەنجام داوە. یەحیا سەریع، وتەبێژی سەربازیی حوسییەکان، ڕایگەیاند کە لەم ئۆپەراسیۆنانەدا فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مەلیک خالید، کۆگاکانی نەوت و تاوەری پاڵاوتنی نەوتی کۆمپانیای ئارامکۆ لە ڕیاز، دامەزراوە نەوتییەکانی ئارامکۆ لە خورەیس و وێستگەی ژمارە ٨ی پەمپکردنی نەوت لە ناوچەی دەوادمییان کردووەتە ئامانج.
