بە وتەی یەکێک لەو کرێکارانە، زیاتر لە چوار مانگە هیچ مووچە و دەستحەقێکیان وەرنەگرتووە. ژمارەیەک لە هاوکارانیان کە ڕۆژی پێنجشەممە بۆ داواکردنی مافە داراییەکانیان مانیان گرتبوو، لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی کۆمپانیاکەوە دەرکراون. هەروەها بەرپرسانی کۆمپانیاکە هەڕەشەیان لە کرێکاران کردووە کە لە ئەگەری دەربڕینی هەر جۆرە ناڕەزایەتییەک لەسەر کارەکانیان دەردەکرێن.
