کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سەپاندنی گەمارۆی وشکانیی ئەمریکا بەسەر ئێراندا

سەپاندنی گەمارۆی وشکانیی ئەمریکا بەسەر ئێراندا 1

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) بۆ توندترکردنەوەی گوشارەکان بەسەر ئێراندا، بڕیاری داوە هێزێکی تایبەت بۆ گەمارۆدانی ئێران پێکبهێنێت. ئامانجی سەرەکیی ئەم هێزە ڕێگریکردنە لە بەکارهێنانی ڕێڕەوە وشکانییەکان لە لایەن ئێرانەوە بۆ گواستنەوەی چەکی پێشکەوتوو و کەرەستە قەدەغەکراوەکان. ئەدمیراڵ براد کوپەر، فەرماندەی سێنتکۆم، سەبارەت بە پێکهێنانی ئەم هێزە ڕایگەیاند کە ئەو هەنگاوە سەرکەوتنی گەمارۆ دەریاییە توندەکانمان دژی ئێران بەهێزتر دەکات. هەروەها پتەوکردنی هەماهەنگیی سێنتکۆم لەگەڵ ئاژانسەکانی دیکەی ئەمریکا، توانای ئێران بۆ دابینکردنی داراییی تیرۆر، دووبارە بنیاتنانەوەی کارگەکانی چەک و پڕکردنەوەی پێداویستییە سەربازییەکانی زیاتر سنووردار دەکات.