کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سەپاندنی سزای لەسێدارەدان بەسەر هاووڵاتییەکدا لە شاری مەشهەد

سەپاندنی سزای لەسێدارەدان بەسەر هاووڵاتییەکدا لە شاری مەشهەد 1

بەپێی ڕاپۆرتەکان، هاووڵاتییەک بە ناوی “ئەمیر دڵشاد” لە لایەن دادگای مەشهەدەوە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە. ئەو هاووڵاتییە مانگی ڕەشەمەی ساڵی ڕابردوو لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ ماوەی دوو هەفتە بە شێوەیەکی نادیار لە یەکێک لە گرتووخانە ئەمنییەکانی ئەو شارەدا ڕاگیرا. دواتر ناوبراو لە دانیشتنی دادگادا، بە پشتبەستن بە دانپێدانانی زۆرەملێ لە کاتی ئەشکەنجەداندا، تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی وڵاتی بەسەردا سەپێنرا.