وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جەختی کردەوە کە واشنتۆن بەردەوام دەبێت لە بەئامانجگرتنی سەرچاوە داراییەکانی کۆماری ئیسلامی و تێکشکاندنی تۆڕەکانی دەربازبوون لە گەمارۆکان.
وتەبێژێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانی بۆ تێکدانی ئەو ڕێڕەوە داراییانە دەست پێ کردووە کە تاران بۆ قاچاخی نەوت و دابینکردنی بودجەی تیرۆر کەڵکیان لێ وەردەگرێت. ئەو بەرپرسەی ئەمریکا جەختیشی کردەوە کە واشنتۆن بەردەوام دەبێت لە وشککردنی سەرچاوە نایاساییەکانی داهاتی تاران و پووچەڵکردنەوەی هەوڵەکانی بۆ دەورلێدانی سزاکان.
