کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ئازادبوونی هاووڵاتییەک لە گرتووخانەی ئەهواز بە دانانی بارمتەی قورس

ئازادبوونی هاووڵاتییەک لە گرتووخانەی ئەهواز بە دانانی بارمتەی قورس

ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی خەزەڵوەر، «چەمران ئەحمەدی‌نەژاد» خەڵکی شارستانی بەهمەئی، بە دانانی بارمتەی قورسی ٥ ملیار تمەنی لە گرتووخانەی شیبانی ئەهواز بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
بە گوتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەکەی، ناوبراو تۆمەتەکانی وەک «پڕوپاگەندە دژ بە دەسەڵات» و «ئەندامێتی لە گرووپە نەیارەکان» ی خراوەتە پاڵ؛ هاوکات ئاماژە بەوەش کراوە کە لە ماوەی دەستبەسەربوونیدا لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری سەربەخۆ بێبەش کراوە و بۆ دانپێدانانی زۆرەملێ لەژێر ئەشکەنجەی تونددا بووە.