کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

برینداربوونی حەوت کرێکار لە ڕووداوی وەرگەڕانی پاسۆکێکدا لە ئیسفەهان

برینداربوونی حەوت کرێکار لە ڕووداوی وەرگەڕانی پاسۆکێکدا لە ئیسفەهان

لە ئەنجامی وەرگەڕانی مینی‌بۆسێکی گواستنەوەی کرێکارانی شارۆچکەی پیشەسازیی موورچەخۆرت لە ڕێگای شاهین‌شەهر لە پارێزگای ئیسفەهان، حەوت کرێکار بریندار بوون.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕووداوەکە لە شاڕێی «موعەلیم» دوای پردی گەز و لە ڕێگای شاهین‌شەهر ڕوویداوە. سەرنشینانی مینی بۆسەکە کرێکارانی یەکەیەکی پیشەسازیی ناو شارۆچکەی پیشەسازیی موورچەخۆرت بوون کە لە کاتی گەڕانەوەیاندا بۆ شوێنی نیشتەجێبوونیان تووشی ئەو ڕووداوە بوون.