کرێکارانی گرێبەستی کەرتی پیشەسازیی نەوت دژ بە هەڵاواردنی نێوان خۆیان و فەرمانبەرانی فەرمی ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، کرێکارانی گرێبەستی پیشەسازیی نەوت بە ئاماژە بەوەی کە زۆربەی ئەرکە تەکنیکی، ئۆپەراسیۆنی و قورسەکان لە دامەزراوە نەوتی و گازییەکانی وڵاتدا لە ئەستۆی ئەوانە، ناڕەزایەتیی خۆیان بەرامبەر بەردەوامیی ئەم دیدە هەڵاواردنکارە و پشتگوێخستنی بژێویی ژیانیان دەربڕیوە. ئەم کرێکارانە داوای دابینکردنی دادپەروەریی پیشەیی و کۆتاییهێنان بە جیاوازییە قووڵەکانی مووچە و ئیمتیازاتی بژێویی نێوان کرێکارانی گرێبەست و فەرمانبەرانی فەرمی دەکەن.
