کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی کورد لە شاری ئیلام

دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی کورد لە شاری ئیلام 1

بەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی خەزەڵوەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “محەممەدڕەزا تورک‌جۆش“، تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی شارستانی مەلکشاهیی سەر بە پارێزگای ئیلام، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بەپێی زانیارییەکان، هێزە ئەمنییەکان بە شێوەیەکی توندوتیژانە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەی و دەستبەسەریان کردووە. تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە شوێنی ڕاگرتن و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵی لەبەر دەستدا نییە.