بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی سێشەممە ٥ی خەزەڵوەر، کۆڵبەرێک لە ناوچە سنوورییەکانی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی پاسەوانانی سنووریی کۆماری ئیسلامی بە سەختی بریندار بوو.
ئەم هاووڵاتییە کە ناوی “عەلی مەشهووری“یە و خەڵکی گوندی “کەندەسوورە“ی سەر بە شاری بانەیە، لە کاتی هاتووچۆ لە ناوچەکەدا کەوتووەتە بەر دەستڕێژی گوللە و لە بەشی قاچیدا بە سەختی پێکراوە و دەستبەجێ بۆ نەخۆشخانەکانی بانە گوێزراوەتەوە. تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، زانیاریی زیاتر لەبارەی دۆخی تەندروستیی ناوبراوەوە بڵاو نەکراوەتەوە.
