کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سەپاندنی حوکمی بەندکران بەسەر یەکێک لە بریندارانی ناڕەزایەتییەکان لە کامیاران

سەپاندنی حوکمی بەندکران بەسەر یەکێک لە بریندارانی ناڕەزایەتییەکان

بەپێی ڕاپۆرتەکان، “میلاد ئیبراهیمی” هاووڵاتیی خەڵکی کامیاران و یەکێک لە برینداربووانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو، لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە حوکمی بەندکران و سزای نەختیی بەسەردا سەپێندرا.

ناوبراو ڕێککەوتی ۱۸ی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو لە لایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە بە گوللەی جەنگی بریندار کرا و ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی شاری سنە کرا. هێزە ئەمنییەکان لە کاتێکدا دەستبەسەریان کرد و ڕەوانەی گرتووخانەیان کرد کە هێشتا چارەسەری پزیشکیی تەواو نەبووبوو. سەرئەنجام لە لایەن دادگای شاری کامیارانەوە بە تۆمەتی «تێکدانی تەناهیی وڵات» حوکمی ۱ ساڵ بەندکرانی تەعزیری و ٤٠٠ ملیۆن تمەن سزای داراییی بەسەردا سەپێندرا.