کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی کورد لە شنۆ بۆ تێپەڕاندنی ماوەی سزاکەی

دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی کورد لە شنۆ بۆ تێپەڕاندنی ماوەی سزاکەی

ڕۆژی شەممە ٢ی خەزەڵوەر، “کەیوان ڕەسووڵ ئازەر” پاش ئامادەبوونی لە ناوەندە دادوەرییەکان، دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانە کرا.
ناوبراو سەرماوەزی ساڵی ڕابردوو لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو و دواتر تۆمەتی پێدانی زانیاری بە وڵاتانی نەیاری کۆماری ئیسلامیی درایە پاڵ. لەسەر ئەم بنەمایە، دادگای شۆڕشی شنۆ سزای ٢ ساڵ بەندکرانی تەعزیریی بەسەردا سەپاند.