بەپێی ڕاپۆرتەکان، سزای لەسێدارەدانی دوو بەندکراو لە گرتووخانەکانی کەرەج و سەبزەواردا جێبەجێ کراوە.
ئەم دوو هاووڵاتییە بە ناوەکانی “ئەمرۆڵڵا سەیری” و “ڕەزا تاڵبی“، چەند ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست دەستبەسەر و سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنرابوو. شایانی باسە تا ئێستا هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم دوو کەسە لە لایەن میدیا فەرمییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.
