سەرچاوە ئەمنییەکانی عێراق ڕایانگەیاند هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن) بۆ سەر باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ناوچەی سەوزی بەغدا پووچەڵ کراوەتەوە. بەرپرسانی سەربازیی عێراق ئاماژەیان بەوە کردووە کە سیستەمی بەرگریی ئاسمانی لە بەغدا خراوەتە ئامادەباشییەوە و لێکۆڵینەوەش لەسەر سەرچاوەی هێرشەکە دەستی پێ کردووە، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە لایەنی ئەنجامدەر ڕانەگەیەندراوە.
