ئەندامێکی ئەنجومەنی شاری تاران ڕایگەیاندووە کە حەقدەستی کرێکارانی کۆکردنەوەی پاشماوەی وشک لە سێ ناوچەی ئەو شارەدا بۆ ماوەی سێ مانگە نەدراوە. هەروەها دەیان کرێکاری خزمەتگوزاری لە بەڕێوەبەرایەتیی بەڕێوەبردنی پاشماوەی تاران لە ماوەی مانگێکدا لە سەر کار دەرکراون.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، بەرپرسانی پەیوەندیدار هۆکاری دواکەوتنی مووچەی ئەو کرێکارانەیان بۆ ناکۆکیی نێوان دامودەزگاکان و بەڵێندەرە حکوومییەکان گەڕاندووەتەوە. جێگای ئاماژەیە ئەو کرێکارانەی لە کار دەرکراون، خاوەنی چەندین ساڵ ئەزموونی کارین و داوا دەکرێت بە خێرایی کێشەکانیان چارەسەر بکرێت.
