کۆمەڵێک لە خانەنشینانی ڕێکخراوی دابینکردنی کۆمەڵایەتی سەبارەت بە پێنەدانی مووچەکانیان ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، مووچە و شایستە داراییەکانی مانگی ڕەزبەر هێشتا بەو هاووڵاتییانە نەدراوە و بەرپرسانی پەیوەندیدار هیچ هۆکار و ڕوونکردنەوەیەکیان لەم بارەیەوە بڵاو نەکردووەتەوە. خانەنشینانی ناڕازی خوازیاری دیاریکردنی کاتی پێدانی مووچەکانیان بوون، بەڵام تا ئێستا هیچ وەڵامێکیان وەرنەگرتووە.
