بەپێی ڕاپۆرتەکان، هاووڵاتییەک بە ناوی “موجتەبا جەماڵسیرەت“، خەڵکی یاسووج، بەهۆی ئەشکەنجەی توندەوە گیانی لەدەست داوە.
ئەو هاووڵاتییە لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا لەلایەن هێزەکانی ڕژێمەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی یاسووج کرابوو. ناوبراو لە ماوەی دەستبەسەربوونیدا، سەرەڕای ئەوەی ئاگاداری ئەو تۆمەتە نەبوو کە خرابووە پاڵی، چەندین جار ڕووبەڕووی ئەشکەنجەی توند بووەوە. سەرئەنجام ئەو دەستبەسەرکراوە ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی ڕەزبەر لە یەکێک لەو گرتووخانانەدا گیانی لەدەست دا.
