کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

لەسێدارەدانی هاووڵاتییەک لە شاری تەورێز

لەسێدارەدانی هاووڵاتییەک لە شاری تەورێز 1

بەپێی ڕاپۆرتەکان، سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک لە گرتووخانەی ناوەندیی تەورێز جێبەجێ کرا.
ئەو بەندکراوە بە ناوی “عەلی فەرهادی” لە ماوەی ١٥ مانگی ڕابردوودا بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە دەستبەسەر کرابوو و لەلایەن دادگای ئەو شارەوە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرابوو. سەرئەنجام بەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی ڕەزبەر لە گرتووخانەی تەورێز لەسێدارە درا.