کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

دەرکردنی نزیکەی ٢٠ کرێکاری کۆمپانیای بەڵێندەرایەتیی «سیڤیل تونێل»

دەرکردنی نزیکەی ٢٠ کرێکاری کۆمپانیای بەڵێندەرایەتیی سیڤیل تونێل

بەپێی زانیارییەکان، نزیکەی ٢٠ کرێکاری کۆمپانیای بەڵێندەرایەتیی «سیڤیل تونێل» لەسەر کارەکانیان دەرکراون.
بەگوێرەی بەدواداچوونی ئەم کرێکارانە، کۆمپانیاکە بە بیانووی نەبوونی توانای پێدانی مووچە و شایستە داراییەکان دەری کردوون. کرێکارەکان وێڕای دەربڕینی ناڕەزایەتی ڕایانگەیاندووە کە سەرەڕای ساڵانێکی زۆر لە ئەزموونی کاری، بەرپرسان هیچ ئاوڕێکیان لێ نەداونەتەوە. هەروەها ئاماژەیان بەوە کردووە کە هەوڵەکانیان بۆ وەرگرتنی مافی بیمەی بێکاری تاکوو ئێستا بێئاکام ماوەتەوە.