ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٦ی ڕێبه‌ندان، “فه‌ریبا كه‌ماڵ ئابادی و ساناز یه‌كتا ” به هۆی بێ توانایی له به‌رده‌وامی مانه‌وه‌یان له زیندانه‌كانی ڕژیم، له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زاییه‌وه ئازاد كران.
به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، “فه‌ریبا كه‌ماڵ ئابادی” به‌ندكراوی عه‌قیده‌تی ڕاگیراو له زیندانی ئێڤین، پاش چه‌ندین ساڵ ڕاگرتنی له زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی، به هۆی خراپی دۆخی ته‌ندروستی، له زیندانی ئێڤین ئازاد كراوه. هه‌روه‌ها ساناز یه‌كتا، كه به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژ به ڕژیم” حوكمی یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پێندرابوو، به هۆی بێ توانایی له به‌رده‌وامی مانه‌وه‌ی له زیندان، به هه‌مان شێوه ئازاد كراوه. ئه‌مه له كاتێكدایه كه له مانگانی ڕابردوودا به سه‌دان به‌ندكراوی سیاسی و عه‌قیده‌تی ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی ئێڤین كراون و له ژێر توندترین ئه‌شكه‌نجه‌كانی ڕژیمدان.
