کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

هەوراز و نشێوەکانی بزووتنەوەی خوێندکاری لە ئێران، وتەیەک بە بۆنەی ١٦ی سەرماوەز ڕۆژی خوێندکار

16 Azar BR 0

هەر لە ساڵەکانی ١٣٠٠ تا ١٣١٠ کە یەکەمین زانکۆ لە ئێران دامەزرا، بزووتنەوەیەک بە ناوی بزووتنەوەی خوێندکاریی وردە وردە لە گۆڕەپانی سیاسی ئێراندا پێکهات. لە هەلومەرجێکدا کە دیکتاتۆری ڕەزاشا بە توندی فەزای هەر چەشنە چالاکییەکی سیاسی سەربەخۆی سەرکوت دەکرد، کۆڕ و کۆمەڵی بچووکی ڕۆشنبیری هەڵگری مەیلی و بۆچوونی چەپ و پێشکەوتنخوازانە لە نێو خوێندکاران و دەرچووانی زانکۆدا پێکهاتن. کۆمەڵێک لە کادیرە سەرەتاییەکانی حیزب و ڕێکخراوە سیاسییەکانی داهاتوو، لەناو ئەم جیلەوە سەریان هەڵدا. دوای ڕووخانی ڕەزاشا لە ساڵی ١٣٢٠ لە لایەن هاوپەیمانانەوە، فەزای سیاسی تا ڕادەیەک کرایەوە و حیزب و لایەنە جۆراجۆرەکان لەوانە حیزبی توودە و بەرەی نیشتمانی(جبهەی میللی) چالاکییەکانیان لە ئاستێکی بەربڵاودا پەرەپێدا. لەو سەردەمەدا زانکۆی تاران و بەشێک لە ناوەندەکانی خوێندنی باڵا، بوون بە شوێنی ڕاکێشان و هەڵسووڕانی لاوانی سیاسی و ڕادیکاڵ.

لە سەردەمی دەوڵەتی موسەدیق و بزووتنەوەی میللیکردنی نەوت، (١٣٢٩١٣٣٢)، زانکۆ فەزایەک بوو پڕ لە قسە و باسی سیاسی و پەرەسەندنی بەشداریی خوێندکاران لە سیاسەتدا وەک هێزێکی کاریگەر. دوای کودەتای ٢٨ی پووشپەڕ کەشێکی سەرکوت، گرتن، لە سێدارەدان و خەفەقان زاڵ بوو، بەڵام زانکۆ و خوێندکاران بە تەواوی بێدەنگ نەبوون. ڕێکەوتی ١٦ی سەرماوەزی ١٣٣٢، هێزەکانی گاردی شاهەنشاهی هێرشیانکردە سەر بەشی ئەندازیاری زانکۆی تاران و سێ خوێندکار بە ناوەکانی مستەفا بزورگنیا، ئەحمەد قەندچی و مێهدی شەریعەت ڕەزەوی بە تەقەی ڕاستەوخۆ گیانیانبەختکرد. ئەم ڕۆژە بوو بە هێمای هەمیشەیی خەبات و خۆڕاگریی خوێندکاران بەرامبەر بە ستەم و سەرەڕۆیی سەڵتەنەتی و دەستێوەردانی ئیمپریالیزم. لەو کاتەوە هەموو ساڵێک تەنانەت لە ژێر سێبەری توندترین سەرکوتەکانیشدا ١٦ی سەرماوەز وەک ڕۆژی خوێندکار، بەرز ڕادەگیرێت و ناسنامەی سیاسی بزووتنەوەی خوێندکاری لە دەوری ئەو ڕووداوە پێکهات. لە ساڵەکانی دەیەی چل و پەنجادا ڕژێمی محەممەد ڕەزا شا لە لایەک خوێندنی باڵای پەرەپێدەدا و زانکۆی نوێی دادەمەزراند و لە لایەکی تریشەوە بە توندی دەستیکرد بە سەرکوتی بزووتنەوەی خوێندکاریی. پەرەسەندنی پەروەردەی مۆدێرن هاوکات لەگەڵ ستەم و سەرەڕۆیی سیاسی، زەمینەیەکی کۆمەڵایەتی بەهێزی بۆ ڕادیکاڵ بوونی خوێندکاران پێکهێنا. لەو قۆناغەدا چەپی مارکسیستی و سۆسیالیستی لە نێو خوێندکاراندا نفووز و کاریگەرییەکی بەرچاوی بەدەستهێنا و ڕێکخراوە گەلێکی نهێنی، کۆڕ و کۆمەڵی خوێندنەوە و بەدواداچوونی مارکسیستی و گەلێک کۆمەڵ و گرووپی سیاسیی لە زانکۆکاندا دروستبوون. زۆرێک لە کادر و ڕێبەرانی ڕێکخراو و گرووپە چەپ و خەباتکارەکان لە زانکۆکانەوە سەریان هەڵدا.

  هاوکات لە دەرەوەی وڵات، کۆنفیدراسیۆنی جیهانی خوێندکارانی ئێران، یەکێک بوو لە چالاکترین بزووتنەوە تاراوگە نیشانەکانی دژ بە ستەم و سەرەڕۆیی سەڵتەنەتی. لەگەڵ پەرەسەندنی قەیرانی سیاسی و ئابووری ساڵەکانی ناوەڕاستی دەیەی پەنجا، زانکۆکان سەرلەنوێ بوونەوە بە ناوەندی سەرەکی ناڕەزایەتییەکانمانگرتنی بەربڵاوی خوێندکاریی، هاوپشتی لەگەڵ کرێکاران، موعەلیمان و بازاڕیان و هەروەها خۆپیشاندانی دژە بە ڕژێمی شا سەرتاسەری وڵاتی گرتەوە. لە ساڵەکانی ٥٦٥٧ بزووتنەوەی خوێندکاریی، هەم لە ناوخۆ و هەم لە دەرەوە، بە شێوەیەکی چالاکانە لە ڕووخانی ڕژێمی شادا بەشدارییان کرد.

دوای سەرکەوتنی ڕاپەڕینی ٢٢ی ڕێبەندانی ١٣٥٧، زانکۆکان زۆر زوو بوونە مەیدانی ململانێی سیاسی نێوان هێزە جۆراوجۆرەکانی ئیسلامی، چەپ، ناسیۆنالیست، لیبراڵ و هتد. چەندین ڕێکخراوی خوێندکاریی پێکهاتن. بەڵام ڕێژیمی تازە بەدەسەڵات گەیشتوو هەر زوو وەک یەکێک لە مەترسیدارترین بنکەکانی ئۆپۆزسیۆن چاوی لە زانکۆکان کرد و بە هێرشێکی ڕێکخراو بۆ سەر هێزە چەپ و بیر جیاوازەکان، پڕۆژەیبەئیسلامکردنوشۆڕشی فەرهەنگیی دەستپێکرد. ساڵی ١٣٥٩ بە هێرش بۆ سەر زانکۆکان و تێکهەڵچوونی خوێناوی و سەرکوتی توندی خوێندکارانی خەباتکار، زانکۆکان بە بیانوویشۆڕشی فەرهەنگیداخران، هەزاران خوێندکار و مامۆستا دەرکران، دەستبەسەر و زیندانی کران، یان ناچارکران وڵات بەجێبهێڵن. شۆڕاکانی خوێندکاران و ڕێکخراوە سەربەخۆکان هەڵوەشانەوە و ئەنجومەنە ئیسلامییەکانی ژێر کۆنترۆڵی حکومەت جێگیرکران.

دەیەی ١٣٦٠، هاوکات لەگەڵ شەڕی ئێران و عێراق و سەرکوتی خوێناویی نەیارانی سیاسی، زانکۆکان لە ژێر کۆنترۆڵێکی توندی ئیدئۆلۆژیک و ئەمنی و سیاسیدا کرانەوە. ئیمکانی هەر چەشنە ڕێکخراوێکی سەربەخۆ و چالاکییەکی ڕەخنەگرانە و دژایەتییەکی ڕادیکاڵ بە تەواوی لەناوچوو. بەشێکی زۆر لە فەزای زانکۆ، یان لەژێر هەژموون و کاریگەری ئەنجومەنە ئیسلامی و دامەزراوە حکومییەکاندا بوون، یان کەوتبوونە ژێر سێبەری ترس و خۆسانسۆڕکردن. دەتوانین بڵێین کە لەو دەیەیەدا بزووتنەوەی خوێندکاریی بە مانای ڕادیکاڵ و سەربەخۆ و جەماوەریی بوونیان نەمابوو. لەگەڵ کۆتایی هاتنی شەڕ و دەستپێکی سیاسەتەکانیئاوەدانکردنەوە، زانکۆکان لە ڕووی چەندایەتییەوە تا ڕادەیەکی زۆر پەرەیان سەند. نەوەیەکی نوێی لاوان کە هیچ ئەزموونێکی ڕاستەوخۆی شۆڕش و شەڕیان نەبوو، چوونە ناو زانکۆ. بەشێک لە فەزای سیاسی زانکۆکان بەتایبەتی لە دەیەی حەفتادا کەمێک کراوەتر بوو. لەو دەورەیەدا ڕێکخراوەکانی وەکدەفتەری تەحکیم وەحدەت” (بە مەیل و بۆچوونێکی ڕیفۆرمخوازی ئیسلامی)، و کۆڕ و کۆمەڵی نوێی چەپ و ڕادیکاڵیش وردە وردە سەریان هەڵدا. دوای ٢ی جۆزەردانی ١٣٧٦ و پەرەسەندنی ویست و چاوەڕوانی بۆ ئازادییە سیاسی و مەدەنییەکان، خوێندکاران بوونە یەکێک لە بنکە سەرەکییەکانی بزووتنەوەی ڕیفۆرمخوازی. کۆڕ و کۆبوونەوە و وتار و بڵاوکراوە خوێندکارییەکان و هەڵسووڕانی سیاسی لە زانکۆکان لە ئاستێکی بەربڵاودا هاتنە ئاراوە. بەڵام پێکهاتەی دەسەڵات (وەلایەتی فەقیه، سپا، هێزی قەزایی) لە بەرامبەر پەرەسەندنی ئەو فەزایەدا ڕاوەستا. لە پووشپەڕی ١٣٧٨دا بە داخرانی ڕۆژنامەیسەلامو ناڕەزایەتی خوێندکاران لە دژی ئەو ڕووداوە، هێرشی وەحشیانەی هێزە لیباس شەخسی و یەکە تایبەتەکان بۆسەر بەشەناوخۆیی زانکۆی تاران ڕوویدا. لە ئاکامدا چەندین خوێندکار کوژران و سەدان کەسیش بریندار و دەستبەسەرکران. خۆپیشاندان و تێکهەڵچوونەکان چەند شارێکی دیکەشی گرتەوە.

لە دەیەی ١٣٨٠دا، بە دەرکەوتن و ئاشکرابوونی سنوورداربوونی ڕیفۆرمخوازی حکومەتیی و شکستی بەشێنەیی پڕۆژەی چاکسازی لە سەرەوە، بەشێک لە خوێندکاران ڕوویانکردە گوتاری چەپ، سۆسیالیستی، سیکۆلار، ڕادیکاڵ و دژ بە ستەم و سەرەڕۆیی. بڵاوکراوەی ڕادیکاڵی خوێندکاریی، ئەنجومەنە سەربەخۆکان و کەمپەینگەلێکی ناڕەزایەتی پێکهاتن. لەو قۆناغەدا بەشێک لە کۆبوونەوە و خۆپیشاندانەکانی خوێندکاران گواسترایەوە بۆ سەر شەقام و شوێنە گشتییەکان. گرووپە خوێندکارییە چەپ و ڕەخنەگرەکانی سەرمایەداری، چالاکتر بوون. لوتکەی سیاسی ئەو قۆناغە بریتی بوو لە بزووتنەوەی سەوزی ساڵی ١٣٨٨. خوێندکاران لە خۆپیشاندانە ملیۆنییەکانی دوای هەڵبژاردن، ڕۆڵێکی بەرچاویان هەبوو. زانکۆکان بوونە ناوەندی گرنگی ناڕەزایەتی. سەرکوتی توندوتیژانە، دەستبەسەرکردنی ژمارەیەکی زۆر لە هەڵسووڕاوانی خوێندکاری و داخرانی فەزاکە، سەرلەنوێ گورزێکی قورسی لە بزووتنەوەکە دا. لە ساڵەکانی دەیەی ٩٠دا قەیرانی ئابووری، بێکاری، گەندەڵی، هەڵاواردن و سەرکوت، کۆمەڵگای بەرەو تەقینەوەی جەماوەری پاڵپێوەنا. هاوکات لەگەڵ ئەوە فەزای مەجازی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕێگەی نوێیان بۆ پەیوەندی و کاری ڕێکخستن خۆشکرد. لە بەفرانباری ٩٦دا، ناڕەزایەتیی جەماوەریی لەسەر تەوەری هەژاری و بێکاری و ناڕازیەتی دژ بە تەواوەتی ڕژیم، لە دەیان شار بەڕێوەچوو. خوێندکاران بە تایبەت لە تاران، مەشهەد، تەورێز و چەند شارێکی تریش پێی پەیوەست بوون. دروشمی بەناوبانگیئیسلاح تەڵەب، ئوسوولگەرا، ئیتر تەواوە ماجەراوەک ڕاگەیاندنی کۆتایی هەر چەشنە وەهم و خۆشباوەڕییەک بە هەردوو باڵی فەرمی ناو دەسەڵات، لەو قۆناغەدا بوو بە وێردی سەر زمان. لە خەزەڵوەری ١٣٩٨دا بەرزبوونەوەی لەناکاوی نرخی بەنزین چەخماخەی ڕاپەڕینێکی سەرتاسەری لێدا. سەدان شار شایەتی ناڕەزایەتی بەربڵاو بوون. سەرکوتێکی بێ وێنە ڕوویدا کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی هەزار و ٥٠٠ کەس و دەستگیرکردنی هەزاران کەسی تر. لەو دەورەیەدا خوێندکاران هەم لە زانکۆکان و هەم لەسەر شەقامەکان حزووری بەرچاویان بوو. دروشم و داخوازییەکانیان تێکەڵەیەک بوو لە ویست و داواکاری ئابووری، کۆمەڵایەتی و ئازادیخوازانە و زیاتر لە هەر کاتێک درکیان بەوە کرد کە چارەنووسیان بەستراوەتەوە بە چارەنووسی چینی کرێکار و هەژاران. بە قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی لە خەرمانانی ١٤٠١دا، ئاخێزێکی بەربڵاو و سەرتاسەری بە دروشمیژن، ژیان، ئازادیهاتەئاراوە و زانکۆکان هەر زوو بوونە یەکێک لە ناوەندە سەرەکییەکانی ناڕەزایەتی.

ئەمساڵلەکاتێکداکەڕێژیمیکۆماریئیسلامیلەگەڵقەیرانێکیقووڵوفرەڕەهەندبەرەوڕووە،جارێکیدیکەئەمڕۆژەومێژوویشکۆداروپڕلەخەباتوتێکۆشانیخوێندکارییلەئێرانوەبیردەهێنینەوە. مێژوویەک کە لە دوولایەنەوە گێڕانەوەی جیاوازی بۆ دەکرێت، لەلایەکەوە گێڕانەوەیەکی فەرمی و چەواشەکراوی هەردوو ڕژێمی پەهلەوی و کۆماری ئیسلامییە کە بەردەوام هەوڵیانداوە ١٦ی سەرماوەز لە بۆنەیەکی تەواو نەتەوەیی یان دژە ئەمریکیایی دا کورت بکەنەوە و لەلایەکی تریشەوە گێڕانەوەیەکی ڕەسەنی بزووتنەوەی ڕاستەقینەی خوێندکاری و بزووتنەوە چەپ و سۆسیالیستییەکانە کە ئەو ڕۆژە وەک هێمای خەباتێکی شێلگیر و بێ پسانەوە لە دژی دیکتاتۆرییەت، ستەم و سەرەڕۆیی سەرمایەداریی وابەستە و سەرکوتی سیستماتیک، بەرز ڕادەگرن.

چاوخشاندنێکی کورت بەم مێژووەدا نیشان دەدات کە بزووتنەوەی خوێندکاری بەردەوام پێشەنگ و ئاڵاهەڵگری خەبات دژ بە ستەم و سەرەڕۆیی و هێنانەئارای ویست و داخوازییە دێموکراتیک و دادپەروەرییەکان بووە. هەر لە خەبات دژ بە چینایەتیکردنی پەروەردە و بەپادگانی کردنی زانکۆکان لە ساڵەکانی دەیەی شەست و حەفتاوە بگرە تا بزووتنەوەی ٢ی جۆزەردان و ناڕەزایەتییەکانی کوی دانشگاه لە مانگی پووشپەڕی ١٣٧٨، خوێندکاران ڕۆڵی پێشەنگیان گێڕاوە. بەڵام ئەم بزووتنەوەیە نەک لە ڕووی وەهم و خۆشباوەڕی بە ڕیفۆرمخوازانی حکوومەتی، بەڵکوو بە ڕوانگە و ئاسۆیەکی ڕادیکاڵ و سۆسیالیستی توانیویەتی ڕۆڵی مێژوویی خۆی بە دروستی بگێڕێت.

ئەمڕۆ بزووتنەوەی خوێندکاری لەگەڵ بزووتنەوە سەرەکییەکانی دیکەی کۆمەڵگادا لەوانە بزووتنەوەی کرێکاری و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی ژنان ئاوێتە بووە و گەیشتووەتە ئاستێکی بەرچاو لە پێگەیشتوویی. مانگرتنە کرێکارییەکان، خەباتی ژنان لە دژی حیجابی زۆرەملێ و ستەمی جێندەری، ناڕەزایەتی خوێندکاران لە دژی بەپادگانی بوونی زانکۆکان و چینایەتیکردنی پەروەردە، سەرجەمیان بەرەیەکی یەکگرتوویان لە دژی ڕژێمی سەرمایەدار و ستەمکاری دەسەڵاتدار پێکهێناوە. خوێندکاران هاوهەنگاو لەگەڵ ژنانی پێشڕەو، کرێکاران، موعەلیمان، خانەنشینان و لاوانی گەڕەکەکان، بەوپەڕی بوێرییەوە لەبەرامبەر دام و دەزگای سەرکوتدا وەستاون و دروشمیژن، ژیان، ئازادییان لە زانکۆکاندا بەرز کردووەتەوە و بە حزووری چالاکانە لەسەر شەقامەکان، ڕێکخستنی ناڕەزایەتییەکانی ناو زانکۆ، بایکۆتکردنی وانەکانی خوێندن و بەرزکردنەوەی دروشمی ڕادیکاڵ، ڕۆڵێکی بەرچاویان لە پەرەپێدان و قووڵتر کردنەوەی خەبات و ناڕەزایەتییەکاندا بینیوە.

تێپەڕبوون لەم ڕژیمە سەرکوتگەرە و گەیشتن بە کۆمەڵگایەکی ئازاد، یەکسان، سۆسیالیستی و دوور لە هەر چەشنە ستەم و چەوساندنەوەیەکی سیستماتیک، تەنیا بە پشتبەستن بە هێزی ڕێکخراوی ئەو بزووتنەوە کۆمەڵایەتیانە و بە ڕێبەرایەتی چینی کرێکار و هەروەها بە وشیاری سۆسیالیستیی، مومکین دەبێت. ئەمڕۆ هەڵسووڕاوانی خوێندکاریی، پێویستە پتر لە هەمیشە، ئاڵای سووری سۆسیالیزم بەرز ڕابگرن و شانبەشانی کرێکاران و ژنانی ئازادیخواز، لەپێناو ڕووخاندنی ئەم سیستەمە و بنیاتنانی دواڕۆژێکی نوێ دا، یەکبگرن.