ڕۆژی یه‌كشه‌ممه دووشه‌ممه ٢٢٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، خانه‌نشینكراوانی موخابرات له شاره‌كانی مه‌ریوان، سنه، كرماشانن تاران قه‌زوین، گیلان و چه‌ند شاری دیكه، دژ به وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌کە به وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و هه‌ڵكردنی پلاكارد، خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، ئازادی ده‌ستبه‌جێ به‌ندكراوانی سیاسی و عه‌قیده‌تی، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی سێداره‌ی هه‌موو به‌ندكراوان، كۆتایی هاتنی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان له سه‌ر خانه‌نشینكراوانی ناڕازی و هه‌روه‌ها دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه بوون.
